تورکیا دەكرێت ڕایگرێت
ناتۆ پرۆتۆکۆلەکانی بوونە ئەندامی سوید و فینلەندای پەسەندکرد

وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ پرۆتۆکۆلەکانی ئەندامبوونی سوید و فینلەندایان لە هاوپەیمانییەکە واژووکرد، هەروەها داواکاریی بوونە ئەندامی ئەو دوو وڵاتەیان ڕەوانەی پایتەختەکانیان کردووەتەوە بەمەبەستی ڕەزامەندیی پەرلەمان لەسەری.

یانس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، “ئەمە ساتێکی مێژووییە بۆ سوید، فینلەندا و هاوپەیمانیی ناتۆش”.

ئەم هەنگاوەی ناتۆ زیاتر ڕوسیا دادەبڕێت هاوشانی هەنگاوەکانی دیکە دژی ئەو وڵاتە لەدوای ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ئۆکرانیا.

هەر 30 نوێنەر و باڵیۆزەکانی وڵاتانی ئەندامی سەرەکی لە ناتۆ بانگهێشتکردن و پرۆتۆکۆلەکانی دیکەی ئەندامبوونی سوید و فینلەندایان بە فەرمی واژووکرد.

تائێستاش پەسەندکردنی بوون بە ئەندامی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە دەکرێت کێشە لەبەردەم بوون بە ئەندامی سوید و فینلەندا دروستبکات.

لە هەفتەی ڕابردووشدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هۆشداریدا لەوەی تا ئێستاش تورکیا دەتوانێت ڕێگری لە بوونە ئەندامی سوید و فینلەندا بکات لە ناتۆ ئەگەر بێتو ئەو وڵاتە پابەند نەبێت بە داواکارییەکانیان و ڕادەستکردنی سەرجەم “تیرۆریستە” داواکراوەکان لەلایەن تورکیاوە.

ئەگەری پەسەندنەکردنی داواکارییەکە لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە هێشتا هەڕەشەیە لەسەر بوون بە ئەندامی ئەو دوو وڵاتە، چونکە سیستمی بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ پێویستی بە ڕەزامەندیی هەر 30 ئەندامەکەی هاوپەیمانییەکە هەیە بەبێ یەک دەنگی ناڕازیش.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. پۆچتینۆ لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی پاریس سانجێرمان دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

بۆچی كۆمپانیاكانی چین خانوو بە سیر، شوتی و قۆخ دەفرۆشن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share