11 منداڵی هەیە و دووانیشی هەڵگرتووەتەوە.. ژنێك نازناوی “دایكی پاڵەوان”ی پێدرا

ژن و مێرد و منداڵەكانیان

نازناوی فەخریی “دایكی پاڵەوان” بە ژنێك بەخشرا لەپای دایكایەتی بۆ 13 منداڵ، كە 11یان منداڵی خۆیین و دوو منداڵیشی هەڵگرتووەتەوە.

نازناوەكە لەلایەن ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا بەخشرایە میدنی قدیرۆڤا هاوسەری رەمەزان قادیرۆڤ-ی حاكمی پێشووی كۆماری چیچان.

هەردوو هاوسەرەكە لەئێستادا 11 منداڵیان هەیە (چوار كچ و 7 كوڕ) هەروەك دوو منداڵی دیكەشیان هەڵگرتووەتەوە.

نازناوەكە بەو ژنانە دەبەخشرێت كە هەڵگری رەگەزنامەی روسین و 10 منداڵ یان زیاتریان بووە و پەروەردە كردووە.

خاوەنی خەڵاتەكە بڕی یەك ملیۆن رۆبڵ (16.5 هەزار دۆلاری ئەمریكی)یشی پێدەدرێت، جگە لەوەی هاوشانی هەڵگرانی نازناوی (پاڵەوانی روسیا) و (پاڵەوانی كار) دەبێت لە رووی ئیمتیاز و مافەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

واشنتۆن سزای دارایی لەسەر بەرپرسانی پێشووی ئێران هەڵگرت و ئەنجومەنی پیرانیش نیگەرانە

دەسەڵاتدارانی واشنتۆن ئاشکرایانکرد سزایی دارایی سەر ژمارەیەک بەرپرسی ئێرانیی پێشوو هەڵگرت و لەبەرامبەردا سزای بەسەر گروپێکی دیکەدا سەپاند…
Total
0
Share