بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی تورکیا لانیکەم 15 کۆچبەر خنکان

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەلەمێکی کۆچبەران  لە دورگەی لێسبۆسی یۆنان لە ناوەڕاستی ئیجەدا نوقم بووە و لانیکەم 15 کەس گیانیان لەدەستدا.

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان لەزاری پێنج کەس لەوانەی کە تا ئێستا لە بەلەمەکە ڕزگارکراون ڕایگەیاندووە، بەلەمەکە کە نوقم بووە نزیکەی 40 کۆچبەری تێدا بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە تا ئێستا 15 تەرم دۆزراونەتەوە  و نزیکەی 20 کەس بێسەروشوێنن، بەلەمەکە لە ڕۆژهەڵاتی دورگەی لێسبۆس کە نزیکە لە کەناراوەکانی تورکیا نوقم بووە.

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان گەڕانیان بەدرێژایی کەناراوەکانی لێسبۆس ئەنجامداوە، بەدوای ئەو کۆچبەرانەدا کە ڕەنگە گەیشتبێتنە کەناراوەکان، سێ کەسیان لە ناوچەیەکی دوورەدەست دۆزییەوە کە گیریان خواردبوو.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ڕووداوێکی پێشووتردا، دەسەڵاتدارانی یۆنان 30 کۆچبەریان ڕزگارکرد کە بەلەمەکەیان نوقم ببوو، دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە بەلەمەکەیان کێشا بە ناوچەیەکی بەردین لە نزیک دوورگەی کیتیرا لە باشووری یۆنان.

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایگەیاند، دەسەڵاتداران هەڵمەتێکی گەڕانیان دەستپێکردووە بۆ ڕزگارکردنی نزیکەی 100 کۆچبەر کە لەو بەلەمەدا بوون.

بابەتی پێشتر

دزەكردنی ئەتۆم لە وێستگەیەكی ئەتۆمیی ئەڵمانیا ڕوویداوە

بابەتی دواتر

بانكی نێودەوڵەتی: بنەبڕبوونی هەژاری لە 2030دا نایەتەدی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا.. شەقام دەكوڵێت

لە زۆرێک لە ویلایەتەکانی ئەمریكا، ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە لە كاردانەوەی 59یەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەسەر شەقامن، لایەنگرانی…
Total
0
Share