هێڤیدار ئەحمەد: گوناهە بەنزینی 800 دیناری دەدەن بە خەڵك

هێڤیدار ئەحمەد دەڵێت، گوناهێكی گەورەیە بەنزینی 800 دیناری دەدەن بە خەڵك، من خستمە ئۆتۆمبێلەكەمەوە پستۆنەكانی شكاند.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ‏فەیسبووك پۆستێكی كرد و تەنها نووسیبووی “800 دینار” و ئیمۆجییەكی گاڵتەجاڕانەشی لە ‏تەنیشت نووسینەكەیەوە دانابوو، دواتر لە پۆستێكی دیكەدا مەبەستەكەی ڕوونكردەوە.

لە پۆستەكەیدا هێڤیدار ئەحمەد نووسیویەتی، بەنزینی 800 دیناری كە هیچ تایبەتمەندییەكی بەنزینی تیادانییە، گوناهێكی گەورەیە بەسەر خەڵكدا دابەشدەكرێت.

دەڵێت، “خەڵك لە ناچاریدا بەنزینی هەرزان دەكڕن، بەڵام دواتر ئۆتۆمبێلەكانیان دەبەنە ناوچەی پیشەسازی، ئەوەی بەنزینی 800 دیناری دەكاتە ئۆتۆمبێلەكەیەوە دەستكورتە و هەر ئەویش دەچێتە ناوچەی پیشەسازی و پارەی زیاتر لە ئۆتۆمبێلەكەیدا خەرجدەكات”.

پەرلەمانتارەكە باس لەوە دەكات كە خوودی خۆی بەنزینی 800 دیناری كردووەتە ئۆتۆمبێلەكەیەوە، بەڵام نەڕۆیشتووە و پستۆنەكانی شكاندووە.

ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتی، “ئێستا تەنانەت بەنزینی 1150 دینارییش پاكنییە، فەرمانگەی سامانە سروشتییەكان لە پارێزگای دهۆك یان دەزانێت ئەم بەنزینە پیسە، یان نایپشكنێت، یاخود خۆی تێناگەیەنێت، یان…”.

بابەتی پێشتر

بۆچی كۆمپانیاكانی چین خانوو بە سیر، شوتی و قۆخ دەفرۆشن؟

بابەتی دواتر

بێژەرێكی ئیسرائیلی بە نهێنی چووەتە سعودیە و لە مزگەوت نوێژیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share