هودا خەلیل كچەمۆدێل و فەرمانبەری پەرلەمانی كوردستان، بە تۆمەتی تێوەگلان لە كەیسی ماددەی هۆشبەردا لە هەولێر دەستگیركرا.
“هودا خەلیل” لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا زیاتر وەك مۆدێل ناسراوە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا هەواڵی دەستگیركردنی ناوبراوی پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، دوێنێ دەستگیركراوە.
جگە لەوەی وەك مۆدێل و چالاكوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەركەوتووە، هودا خەلیل فەرمانبەری پەرلەمانی كوردستانە و سەرچاوە ئەمنییەكە لە لێدوانەكەیدا بۆ “ئێستا” دووپاتیكردەوە، دەستگیركردنی ئەو كچە پەیوەندی بە ماددەی هۆشبەرەوە هەیە.
تا ئێستا ئاشكرانەبووە تێوەگلانی هودا خەلیل لە ماددەی هۆشبەردا چ جۆرێكە و ناوبراو تۆمەتبارە بە بەكارهێنان، یاخود گواستنەوە و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە.