بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی لالە سەرحەد خەلیفە یونس کرد

لە پرسەنامەیەکدا کە ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردووی کرد، سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، “کۆچیدوایی لالە سەرحەد خەلیفە یونس، کەسایەتی دیاری ئێلی جاف و ریشسپیی عەشیرەتی رۆغزای لەدڵەوە نیگەرانیكردم”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “بۆ ئەم ماتەمە پرسە و هاوخەمیی قووڵمان ئاڕاستەی هەڤاڵ سالار سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی و کوڕان و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرز و خانەدانی لالە سەرحەد دەکەم و هاوبەشی خەمیانم”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لالە سەرحەد کەسایەتییەکی دیاری کۆمەڵایەتی و ناسراوی گەلەکەمان بوو، هەمیشە دیوەخانەكەی لەخزمەت خەڵك و چاكەی گشتیدا بوو، نەوەكانیشی رۆڵێكی گرنگ و باڵایان گێڕاوە لە شۆڕش و خەباتی گەلەكەماندا”.

لە کۆتایشدا دەڵێت، “لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت”.

بابەتی پێشتر

لە دوای بارانەکەی 24 کاتژمێری رابردوو دۆخی بەنداوەکانی هەرێم چۆنە؟

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانییەکانی سلێمانی: لەکاتی دروستکردنی پرۆژەکان پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەکان بن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، پێویستە لەکاتی دروستکردنی پرۆژەی (کشتوکاڵ، گەشتیاری، پیشەسازی) پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و…
Total
0
Share