سوپای پاسداران بۆردومانی چەند گوندێکی ناحییەی سیدەکانی کرد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران چەندجارێک بۆردومانی ناحیەی سیدەکانی کردووە و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی هەندێک لە گوندەکانی ناحیەی سیدەکان دروستبووە.

ئەمڕۆ 29 ی تشرینی یەکەم سوپای پاسداران چەند جارێک بۆردومانی گوندی بەربزینی سەر بە ناحییەی سیدەکانی کردووە و هاوکات گوندەکانی کەتینە و بنەپەڕێز و دەوروبەری لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کراونەتە ئامانج.

هاوکات مەغدید ئەحمەد، قایمقامی سۆران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە سێ گوندی دەوروبەری ناحییەی سیدەکان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆردوومان کراون.

سوپای پاسدارانی ئێران ساڵانە چەندینجار بۆردوومانی ناوچەی سیدەکان و قەزای سۆران دەکات بە بیانوی بوونی چالاکی حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەماوەی تەنها دوو مانگیشدا سێ ئەندامی سوپای پاسداران لە نزیک سەردەشت و پیرانشار لەلایەن حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە کوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست: هەواڵی دڵخۆشکەر لەڕێگەیە

نوێنەرانی دەستەی گشتیی مامۆستایان فەرمانبەرانی گرێبەست، ڕایانگەیاند، هەواڵی دڵخۆشکەر لەڕێگەیە. نوێنەرانی دەستەی گشتیی مامۆستایان فەرمانبەرانی گرێبەست، ڕایانگەیاند، “لە…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share