لە نمایشێکی ئۆتۆمبێلی ئۆفڕۆد حەوت کەس برینداربوون

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نمایشی ئۆتۆمبێلی ئۆفڕۆد لە گوندێکی نزیک کۆیە حەوت کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بڵاویکردەوە، بەهۆی نمایشی ئۆتۆمبێلی ئۆفڕۆد حەوت کەس برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید د. خالید و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

رووداوەکە لە گوندی جەلی نزیک قەزای کۆیە روویداوە، لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆل بۆ نمایش ویستوویەتی بەسەر گردێکدا سەربکەوێت، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆیکردووە بەناو ئەو هاوڵاتییانەی هاتبوون بۆ سەیری نمایشەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گوڵستان کلچ گۆچیگیت: پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی بۆ ئاسانکردنی چارەسەرکردنی پرسی کورد، سەردانی زیندانی ئیمراڵی…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەكی بەپەلە لە كارەبای سلێمانییەوە.. ئەم ناوچانە بێ كارەبا دەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری ناوچەكانی دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور، سەیدسادق و هەڵەبجە دەكاتەوە كە بەهۆی چاكسازییەوە كارەبایان نییە…
Total
0
Share