چێڵسی کەی یاریزان دەکڕێت؟

لە 10ی حوزەیرانەوە دەرگای گواستنەوەکان واڵا کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەی چێڵسی هیچ گرێبەستێکی واژۆ نەکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بواری گواستنەوەکان، لە نێوان ئەم هەفتەیە بۆ هەفتەی داهاتوو یانەی چێڵسی جموجۆڵ لە بازاڕی گواستنەوەکاندا دەست پێدەکات، لە کاتێکدا دەستبەرداری دووان لە یاریزانەکانیان بوون و تاوەکو ئێستا هیچ جێگرەوەیەکیان دابین نەکردووە.

ڕۆمانۆ دووپاتی کردووەتەوە، کە ئیدارەی “بلوز” سەبارەت بە گواستنەوەی ڕەحیم ستێرلینگ لەگەڵ مانچستەر سیتی لەسەر هێڵە، لە هەمان کاتدا لەگەڵ ماتیاس دی لێخت دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

لە لایەکی دیکەوە نزیکن بە خواستن حەکیم زەیاش ئاراستەی ئەی سی میلان بکەن، بۆیە چاوەڕوانکراوە لە نێوان ئەم هەفتەیە بۆ هەفتەی داهاتوو ئیدارەی تۆد بۆیلی جموجۆڵی گەورە بکات.

بابەتی پێشتر

پارتی واژووكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ چێوەی هەماهەنگی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

كچەمۆدێلێكی دیكە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share