پارتی واژووكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ چێوەی هەماهەنگی ئاشكرادەكات

وتەبێژی پارتی بوونی ڕێككەوتن و یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان حزبەكەی و چێوەی هەماهەنگی ئاشكرادەكات و باسیش لە ئامادەكارییەكانی كۆنگرە دەكات.

مه‌حمود محه‌مه‌د ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، وەک پارتی سیاسەت دەکەن و، لە سیاسەتیشدا هونەری ئەگەرەکان بەکاردێنن.

مەحمود محەمەد لە لێدوانێكدا بۆ میدیایەكی نزیك لە حزبەكەی ئەوەشی ئاشكراكرد، “لەئێستادا پەڕاوێکی لێكتێگەیشتن لە نێوان پارتی و چێوەی هەماهەنگی واژووکراوە، ئەوەش لەسەر بنەمای هاوبەشی و ڕێكکەوتن و هاوسەنگی لە حوکمڕانی عێراق، هەروەها له‌سه‌ر بنه‌مای کۆمەڵێک بابەتی دیکە، کە بەلای هەردوولاوە گرنگن”.

بە وتەی خۆی ناوەرۆكی لێكتێگەیشتنەكە په‌یوه‌ستە بە بابەتی مافەکان و شایستە داراییەکان، مادەی (140) و ناوچە جێناکۆکەکان و کۆمەڵێک لەو بابەتانەی تائێستا چارەسەرنەکراون و لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی به‌ هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌.

وتەبێژی پارتی دۆخی چێوەی هەماهەنگی بە “ناتەبا” ناودەبات و نموونەش بەوە دێنێتەوە، کە تائێستا بۆ جێگرەوەی حاکم زاملی، جێگری یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەران، ڕێکنەکەوتوون و هەریەکە و کاندیدی خۆیان هەیە.

سەبارەت بە مووشەكبارانكردنەكانی ئەمدواییەش مەحمود محەمەد هۆكارەكە بۆ بوونی “چەك لە دەستی خەڵکێک دا كە لە چێوەی یاسادا نین” دەگەڕێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی فیدراڵی بە بەرپرس ناودەبات و دەڵێت، دەبێ قبوڵنەکات جارێکی دیکە ئەم حاڵەتانە ڕووبده‌نه‌وه‌.

لە كۆتاییشدا باس لە ئامادەكارییەكانی كۆنگرەی حزبەكەی دەكات و دەڵێت، بەگوێره‌ی بارودۆخی ئێستا لە ڕووی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، پەیوەندی و پڕۆگرامەکان هەمووی داڕێژراون، هەروەها پەیڕەوی ناوخۆش بەهەمان شێوەی خۆی دەبێت، لەم ماوەیە دەست بە هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرە دەکرێت.

بابەتی پێشتر

"كەس بەدەرناكات".. نوری مالكی باس لە تایبەتمەندییەكانی حكومەتی داهاتوو دەكات

بابەتی دواتر

چێڵسی کەی یاریزان دەکڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هەوڵی هەڵاتنی داعشییەكان پیلانی دەرەكی و بەتایبەت توركیا بوو‏

فەرماندەیەكی هەسەدە بوونی دەستی دەرەكی، بەتایبەت توركیا دووپاتدەكاتەوە لە ڕووداوەكانی حەسەكە، دەڵێت، نیازەكە هێنانەدەرەوەی سەرجەم چەكدارەكانی داعش بووە…
Total
0
Share