هەڵەبجە.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

وێنەی ڕوداوەكە فۆتۆ: Social Media

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەوە لەسەر ڕێگای هەڵەبجە-سەیدسادق، دوو كەس گیانیان لەدەستدا كە یەكێكیان منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵانە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەكەم پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، “كەمێك پێش ئێستا لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری مۆنیکا لەسەر ڕێگای دووسایدی هەڵەبجە-سەیدسادق نزیک گوندی قاجر دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و كەسێكیش بریندار بووە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە یەكێكیان شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە كە تەمەنی 64 ساڵە ئەوی دیكەشیان منداڵێكی نۆ ساڵانە كە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بووە.

هاتوچۆی هەڵەبجە ئەوەشی ئاشكراكردووە، منداڵەكە كچەزای شۆفێرەكە بووە و دانیشتووی سلێمانی-ن، تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی پارێزگای هەڵەبجە کراوە، هاوسەری شۆفێرەكەش كە لەناو ئۆتۆمبێلەكە بووە بە سەختی بریندار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان: ئەندامانی یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە و ڕاشیسپاردن کادران و…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: سکاڵا لەسەر نەخۆشخانەی بەخشین تۆماردەکەین

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی داخستنی نەخۆشخانەی بەخشینەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “ئەگەر ئیدارەی نەخۆشخانەکە داوای لێبوردن نەکەن سکاڵایان لەسەر…
زیاتر ببینە

لە سبەینێوە لە 15 شوێنی هەولێر کامێراکانی چاودێریی تیژڕەوی سەرپێچی تۆماردەکەن

بڕیارە لە سبەی هەینییەوە، 15 کامێرای چاودێریکردنی تیژڕەوی لەناو شاری هەولێر، دەستبکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share