سێرگی لاڤرۆڤ: ڕوسیا ئامادەیە پێداویستییە سەربازییەکانی عێراق دابین بکات

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا، ئاشكرایكرد وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ هه‌موو جۆره‌ پێداویستییه‌كی سه‌ربازیی عێراق دابین بكات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند،‌ ڕوسیا ڕۆڵی گرنگی له‌ پڕچه‌ككردنی سه‌ربازیی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و توانای به‌رگریی عێراقدا هه‌بووه‌ له‌كاتێكدا كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌ ئارادا بووه‌ و وتی، “وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت پێداویستیی عێراق له‌ ڕووی چه‌كه‌وه‌ پڕبكاته‌وه”.‌

وتیشی، “ئاماده‌ین‌ هه‌موو جۆره‌ پێداویستییه‌كی سه‌ربازیی عێراق له‌ ڕووی به‌رهه‌می سه‌ربازیی ڕوسییه‌وه‌ دابین بكه‌ین، وه‌زیری به‌رگریی عێراق (جومعه‌ عیناد) پلانی هه‌یه‌ سه‌ردانی ڕوسیا بكات، دڵنیام ئه‌و كاته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ و به‌ بنه‌ما ده‌خرێنه‌ به‌رباس”.

وه‌زیری دەرەوەی ڕوسیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ڕوسییه‌كانی بواری وزه‌ به‌ بڕی زیاتر لە 13 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانیان له‌ عێراق كردووه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپاكانیاكانی لوكئۆیڵ، ڕۆزنه‌فت، گازپڕۆم و باشنه‌فت له‌ عێراق وه‌به‌رهێنانیان كردووه‌.

سێرگی لاڤرۆڤ باسی له‌وه‌كرد كه‌ له‌ پێناو له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی تیرۆریسته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر خاكی سوریا و عێراق، هاریكاریی چالاكانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن و ڕایگەیاند، “ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌ سه‌ركه‌وتوویی كاری ناوه‌ندی زانیاریی بكه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌ پێناو هه‌ماهه‌نگی كردن له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ به‌شداریی هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌زایانی سه‌ربازیی له‌ عێراق، ڕوسیا، سوریا و ئێران له‌ به‌غداد پێكهێنراوه‌”.

لەلایەکی دیکەوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حسێن وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ كار له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ست به‌ هاریكاریی دوو قۆڵی نێوان ڕوسیا و عێراق له‌ 14 بواری جیاوازدا له‌ ساڵی 2021دا، كراوه‌ و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌، گواستنه‌وه‌، ته‌ندروستی، نه‌وت-گاز و بازرگانییدا ده‌بن.

فوئاد حسێن باسی له‌وه‌شكرد تاوتوێی هاریكارییه‌ سه‌ربازیی-ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كردووه‌ و ڕایگەیاند، “به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر باسێكی پرسه‌ سه‌ربازیی-ته‌كنیكییه‌كانیشمان كردبێت له‌ هه‌ندێك بواردا به‌ڵام ورده‌كارییه‌كان له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی عێراق بۆ ڕوسیا تاوتوێده‌كرێن”.

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ شانه‌ نوستووه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێشتا له‌ عێراق و سوریا ماون و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش له‌ پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌رده‌وامن له‌ هاریكاریی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا هەڕەشەی سزای نوێ لە ئێران دەکات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سیتی گه‌یشته‌ قۆناغی 16 و مونشنگلادباخ ئه‌رکی ڕیاڵ و ئینته‌ری قورسترکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دەنگدان بڕیارێكی نوێ دەركرا

وەزیری بەرگریی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگدەرانەی لە دەنگدانی تایبەتدا نەیانتوانیووە دەنگ بدەن دەتوانن سبەی لە دەنگدانی گشتی دەنگ…
Total
0
Share