ئەمریکا هەڕەشەی سزای نوێ لە ئێران دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران، ئیلیۆت ئەبرامز، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم ئاشکرایکرد، ئەمریکا سزای بەسەر چوار لایەندا سەپاندووە بەتۆمەتی پاڵپشتیکردنی بەرنامە موشەکییەکانی ئێران و هۆشداریشیدا لە دوو مانگی داهاتوودا ئێران سزای زیاتر بەخۆوە دەبینێت.

ئەبرامز ڕایگەیاندووە، ئەمریکا پەیوەست بە سزاکانی سەر ئێران، ئەمڕۆ سزای بەسەر چوار لایەنی ڕوسیا و چیندا سەپاند بەهۆی چالاکییەکانیان لە برەودان بە بەرنامە موشەکییەکانی ئێراندا.

لەلایەکی دیکەوە ئەو بەرپرسە ئەمریکییە هۆشداری داوەتە ئێران لە زیاترکردنی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە، پێشبینی دەکات لە هەفتەکانی داهاتوو و تاوەکو مانگی کانونی یەکەم و کانونی دووەمیش زیاتر بوونی سزاکان بەردەوام بێت.

لە میانی وتەیەکیدا لە پەیمانگای بەیروت ئەبرامز ئاماژەی بەوەکرد، بەدرێژایی دوو مانگی داهاتوو سەپاندنی سزاکان بەردەوام دەبن بۆسەر ئێران کە پەیوەستن بە چەکی کۆمەڵکوژ و خراپی مامەڵەکردن لەگەڵ یاساکانی مافی مرۆڤ.

بابەتی پێشتر

ساڵێك بۆ ڤایرۆسەكە و ساڵی دواتر بۆ ڤاكسینەكەی

بابەتی دواتر

سێرگی لاڤرۆڤ: ڕوسیا ئامادەیە پێداویستییە سەربازییەکانی عێراق دابین بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share