وەزیری کار: لە عێراقدا 600 هەزار کرێکاری بیانی هەیە

عادل ڕکابی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات ڕایگەیاند کە 600 هەزار کرێکاری بیانی لە عێراقدا هەن بەبێ ئەوەی مامەڵەی کارکردنی یاساییان هەبێت.

عادل ڕکابی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایی فەرمی عێراقدا ڕایگەیاند، “لە کۆی 600 هەزار کرێکاری بیانی کە هاتوونەتە ناو عێراقەوە تەنها 13 هەزاریان مامەڵەی فەرمی و کاری یاساییان هەیە و مافی نیشتەجێبوونیان پێدراوە و ئەوانی دیکە سەرجەم مامەڵەی کار و نیشتەجێبوونەکانیشیان نایاساییە”.

وەزیری کاری عێراق جەختیشیکردەوە کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە بە نایاسایی هاتوونەتە عێراق و بە نایاساییش کاردەکەن و هەلی کارکردنی هاوڵاتیانی عێراقیان کەمکردووەتەوە و تائێستاش دەیان کەسیان لەوانە ناردووەتە بەردەم دادگا بۆئەوەی بە مادەی 30ی یاسای کار لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە وەزارەتەکەی کرێی کرێکاری بیانیی لە یەک ملیۆن و 250 هەزار دینارەوە کەمکردووەتەوە بۆ تەنها 250 هەزار تاوەکو بتوانن ئەو ژمارە زۆرەی هاتنی کرێکاری بیانی کەمبکەنەوە و ڕێکاری یاسایی دژی هاتن و کارکردنی نایاسایی کرێکارانی بیانی بگرنەبەر.

بابەتی پێشتر

هۆشداری دراوە لە هێنانەناوەوەی "مادەیەکی ترسناک" بۆ عێراق

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share