(ڤیدیۆ) سیتی گه‌یشته‌ قۆناغی 16 و مونشنگلادباخ ئه‌رکی ڕیاڵ و ئینته‌ری قورسترکرد

مانچسته‌ر سیتی به‌فه‌رمی سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ یه‌کلاییکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ دوو یاری گرنگ ئه‌نجامدران، مانچسته‌ر سیتی گه‌یشتنی به‌ قۆناغی 16 مسۆگه‌رکرد.

له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای کارایسکاکیس به‌رانبه‌ر ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی یاریکرد و یارییه‌که‌ی به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام لێبرده‌وه‌، گۆڵه‌که‌ له‌ خوله‌کی 36 له‌لایه‌ن فیل فودینه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، سیتیزن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م جێگیربوو، به‌وپێیه‌ی یانه‌ی پۆرتۆ به‌ شه‌ش خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌، پێکهاته‌ی گواردیۆلا سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی 16 یه‌کلاییکرده‌وه‌.

له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگی دیکه‌دا، یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخی ئه‌ڵمانی له‌ بوروسیا پارک میوانداری شاختار دۆنستیکی ئۆکرانی کرد، یارییه‌که‌ی به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه‌.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 17 و 34 و 45 و 77 له‌لایه‌ن کارس ستیندل (په‌ناڵتی)، نیکۆ ئیلڤێدی و بریل ئیمبۆلۆ و ئۆسکار ڤێندته‌وه‌ تۆمارکران.

یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی بوروسیا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌شت خاڵ توانی به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی گروپی دووه‌م بگرێت، له‌ کاتێکدا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید خاوه‌نی چوار خاڵه‌ و ئینته‌رمیلان دوو خاڵ، دوو یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی دیکه‌ ناچارده‌بن له‌ سێ گه‌ڕی کۆتاییدا به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه‌ هه‌وڵی بردنه‌وه‌ بده‌ن له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی بلیتی سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کان.

بابەتی پێشتر

سێرگی لاڤرۆڤ: ڕوسیا ئامادەیە پێداویستییە سەربازییەکانی عێراق دابین بکات

بابەتی دواتر

بوروسیا مونشنگلادباخ 4-0 شاختار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌ گۆڵێک کۆمێرزبانک ئارینای به‌سه‌رکرده‌وه‌

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 24ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
8
Share