فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد گەشتە ئاسمانییەكانی دەستپێدەكاتەوە كە بەهۆی خراپی ڕەوشی كەشوهەواوە و خۆڵبارینەوە گەشتەكانی ڕاگیرابوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد تێیدا هاتووە، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكەوە دەستپێدەكاتەوە ئەوەش دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان درابوون كە ئاستی بینین كەمبوو بووە.