چیرۆكی سەركەوتنی كچەكەی بەدەل بەرواری لە خوێندنگە

سەرباری دواخستنی وەرگرتنی لە قوتابخانە بۆ ماوەی مانگێك، كچەكەی بەدەل بەرواری بە یەكەم دەرچوو.

بەدەل بەرواری كە یەكێك بوو لە زیندانیكراوانی ناوچەی بادینان، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا چیرۆكی خوێندنی ئەمساڵی كچەكەی گێڕایەوە كە سەرباری ئاستەنگییەكان، توانیویەتی پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت.

لەو بارەیەوە بەدەل بەرواری ڕایگەیاند، لە ساڵی خوێندنی 2021 – 2022 كاتێك لە زینداندا بووە، كچەكەی سەرباری ئەوەی بە پلەی یەكەم دەرچووی پۆلی شەشەم بوو، لە خوێندنگە وەرنەدەگیرا بۆ تەواوكردنی قۆناغی بنەڕەتی.

ڕوونیكردەوە، دوو خوێندنگەی تایبەت بە پۆلەكانی (7 و 8 و 9)ی بنەڕەتی لە گەڕەكەكەیاندا هەن، بەڵام سەرەتا هیچكام لەو دوو خوێندنگەیە نازدار-ی كچیان وەرنەدەگرت، سەرئەنجام دوای مانگێك لە هەوڵدان كچەكەی لە یەكێك لەو دوو خوێندنگەیە وەرگیراوە.

بەدەل بەرواری وتی، سەرەڕای دواخستنی وەرگرتنی لە قوتابخانە بۆ ماوەی مانگێك، لە كۆتایی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵدا كچەكەی بە یەكەم دەرچووە.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێكی دیكە لە هەرێمی كوردستان بۆردومانكرا

بابەتی دواتر

دەتوانرێت توركیا لە هاوپەیمانیی ناتۆ بكرێتە دەرەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share