لەبارەی مووچە و هەمواری یاسای بودجەوە دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەشدارینەكردنی كورد لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمان هیچ مەترسییەك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستناكات و ئەو پرسانە رێككەوتنی سیاسییان لەسەر كراوە.

سروە محەمەد پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەشدارینەكردنی كورد لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی عێراقدا هیچ مەترسییەك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستناكات و پەرلەمانتاری لایەنە شیعەكانیش بەشێكیان بەشدارنەبوون و لێدوانی پەرلەمانتارێك ناكرێتە پێوەر بۆ ئەوەی هەڵوێست بەرامبەر بە كورد وەربگیرێت.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، هەمواری یاسای بودجە و مووچەی مووچەخۆران رێككەوتنی سیاسییان لەسەر كراوە و هەر كات هەموارەكە لە حكومەتەوە نێردرا لە پەرلەمان كاری لەسەر دەكرێت.

بابەتی پێشتر

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: گەشەی ئابوریی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمساڵدا خاودەبێتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: هێرشكردنە سەر هەولێر پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی خاكی عێراقە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هێرشكردنە سەر هەولێر پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی خاكی عێراقە. ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند،…
Total
0
Share