وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماری سەردانیكردنی گەشتیارانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماری سەردانیكردنی گەشتیارانی بڵاوكردەوە كە لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێم تێیدا هاتووە، تەنها لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كردووە كە ژمارەی گەشتیارانی ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و وڵاتانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان زیادیانكردووە و لە ماوەی تەنها 6 مانگدا یەك ملیۆن و 117 هەزار و 395 گەشتیار سەردانی شاری هەولێر و دەوروبەریان كردووە بە بەراورد بە ڕابردوو بە ڕێژەی 15% ژمارەی گەشتیاران زیادیكردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، كابینەی نۆیەم بە مەبەستی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، بەشێوەیەكی باشتر بایەخ بە سێكتەری گەشتوگوزار و پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هەنگاوی چاكسازی و ئاسانكاری لە بەرژەوەندی سێكتەرەكەدا گرتووەتەبەر و ئەمەش كاریگەری لەسەر زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی لە وەڵامی پارتیدا: کاک کۆسرەت و یەکێتی نەبوونایە لە هەولێرەوە دەزگا دەستوورییەکان حکومەتیان پێکنەدەهێنا

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی پارتی دەداتەوە سەبارەت بەو تۆمەتانەی دەیداتە پاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی…
Total
0
Share