پێچەوانەی پارتی
ڕەوتی سەدر: ناگەڕێینەوە بۆ حكومەتی سازان ئەنجامەكەی هەرچییەك بێت

كەسایەتییەكی نزیك لە سەدر دەڵێت، بەڵێنی موقتەدا سەدر دەست نەكردنە ناو دەستی گەندەڵە و دەشڵێت، ناگەڕێینەوە بۆ حكومەتی تەوافوقی ئەنجامەكەی هەرچییەك بێت.

ساڵح محەمەد ئەلعێراقی کەسایەتیی نزیک لە موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، لە نێوان سەرکردەکەمان (سەدر) و (خودا) بەڵێنێک هەیە، کە دەست نەكاتە ناو دەستی هیچ گەندەڵێك و، عێراق ناگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی حکومەتی سازان، ئەنجامەکەی هەرچییەك بێت.

ڕاگەیەندراوەكە كە سووربوونی سەدر لەسەر (حكومەتی زۆرینە) دووپاتدەكاتەوە، پێچەوانەی ویستی پارتی دیموكراتی كوردستان هاوپەیمانی پێشوویەتی كە لەئێستادا ئاماژە بۆ پێویستیی پێكهێنانی حكومەتی سازان دەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: کەرتی تەندروستیی سلێمانی باشترینە لەسەر ئاستی عێراق

بابەتی دواتر

تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share