‌بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت پەیوەندییەكانی هەرێم و ناوەند رێكبخەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم لە ماڵی مام لە بەغداد كۆبوونەوە.

لە دیدارێكدا كە هەژار حەسەن كوێستانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئامادەبوو، دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان تاوتوێكران و جەخت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی ‌حكومەت كرایەوە لە چوارچێوەی دەستوور و رێككەوتنی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە شێوەیەك كە لە خزمەت هەموو گەلانی عێراق بێت.

لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە بەردەوامی گفتوگۆكان و یەكڕیزیی نێوان لایەنەكان كرد و رایگەیاند، “بە هەموو شێوەیەك نادادی و جیاكاری رەتدەكەینەوە و دەمانەوێت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند رێكبخەینەوە تا وەكو چیتر هاوڵاتیيان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان و هەمووان لەژێر چەتری دەستووردا مافەكانیان پارێزراوبێت، پێكەوە لەپێناو داهاتوویەكی پرشنگداردا هەنگاوبنێین و ئامانجە باڵاكانمان بەدیبهێنین”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی دواتر

سەرۆكی پێشووی ماڵدیڤ 11 ساڵ زیندانیدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراندن بۆ توێژێك راگەیەندرا

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دامەزاندنی پزیشكانی ڤێتێرنەریی راگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرایكرد، نزیكەی پێنج هەزار…
Total
0
Share