سەدر: كێكەكە لەگەڵ سەربەخۆكان دابەشناكەم

سەدر وەڵامی ڕەزامەندبوونی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بەبەشداریکردنیان لە کۆبونەوەکەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە و دەڵێت” پاداشتتان دەدەمەوە بەڵام بە دابەشکردنی کێکەکە نا”.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە دوایین تویتی خۆیدا كە لە هەژمارە تایبەتەكەی بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی، “سوپاستان دەکەم کە بەرژەوەندی نیشتمانیتان پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆتان خست و هیواخوازم ئەم کارە بەخۆشەویستییەکی تەواوە بۆ عێراق ئەنجامبدرێت”.

سەدر لە تویتەكەیدا جەختی كردووەتەوە، سورە لەسەر ئەوەی بە زوترینکات وەڵامێکی جوانی ئەو پەرلەمانتارانە بداتەوە، بەڵام وەكو خۆی دەڵێت، “نەک بە دابەشکردنی کێکەکە”.

دەشڵێت، “نە ئێمە بەوە ڕازین و نە ئەوان، بەڵکو لە ڕێگەی ساڕێژکردنی برینەکان و هەوڵدان بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانمان”.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر هەر لە تویتەكەیدا باسی لەوەشكردووە، “هەوڵدەدەم ئەو کاتەی کەماومە هەموو پیلانەکانی گەندەڵکاران لە بنیادنانی عێراق لەناوبەرم”.

بابەتی پێشتر

تۆتاڵی فەرەنسی کڕینی نەوتی ڕوسیا ڕادەگرێت

بابەتی دواتر

چۆن ددانی منداڵەکانمان بپارێزین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share