وەزارەتی خوێندنی باڵا پارەی خوێندکارانی تواناسازی خەرجدەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئاگاداری خوێندکاران (دەرچووان و کاندیدان) دەکاتەوە سەردانی وەزارەت بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانی تواناسازی.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستیدا هاتووە، دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى پێویستە لە (2022/7/17) بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتىی تواناسازى، بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى.

خەرجکردنی ئەو شایستە داراییە ئەو خوێندکارانەی کە خوێندنی (Tuition fees) ئەو کاندیدانەی کە پاکتاوی داراییان ئەنجامداوە و هیچ بڕە پارەیەکیان وەرنەگرتووە دەگرێتەوە، هەروەها ئەو کاندیدانەی تاکو ئێستا بەردەوامن لە خوێندن.

ئەو پێداویستییانەی کە دەبێت خوێندکار لەکاتی سەردانکردنی وەزارەتدا پێیبێت:

1) پشتگیریی شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەت، ئەگەر کاندید (٥) ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی ئەوا پشتگیری (٥) ساڵ لەگەڵ خۆی بهێنێت.

2) ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو بەهەر هۆکارێك، ئەوا وەکیلەکەی پشتگیریی خاڵی (١) لەگەڵ خۆی بهێنێت.

3) ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، ئەوا دەبێت خۆی یاخود وەکیلەکەی ئامادەبێت.

4) لەڕێکەوتى (2022/7/17) سەردانى دیوانى وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتىی تواناسازى بکەن.

5) ناوەکان لە زنجیرەى (١) بە ناوى (ابراهیم محمد عزیز) دەستپێدەکات و لە زنجیرەى (١١٠) بەناوى (نیان حمە صاح عبدالقادر) کۆتایى دێت.

بابەتی پێشتر

مەسعود بارزانی بۆ پەرلەمانتارانی پارتی: کردارتان زیاتربێت لە قسەکردن

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژیار جەلال: ژمارەیەکی کەمی بەساڵاچووان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانیدان

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ژمارەیەکی کەمی بەساڵاچووان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانیدان”. ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی…
Total
0
Share