ڤیدیۆ.. زیندانییەکی کورد پێش لەسێدارەدانی باس لە شێوازی ئەشکەنجەدانی دەکات

حەیدەر قوربانی، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندنی سنە لەسێدارەدرا، ڤیدیۆیەکی بڵاوکرایەوە، کە باسی شێوازی ئەشکەنجەدانی دەکات.

حەیدەر قوربانی لە گرتەڤیدیۆیەکەدا کە لە زیندانەوە قسەدەکات دەڵێت، “ئەشکەنجەی وامدراوە هیچ کات ئەشکەنجەی لەوشێوەیە نابیندرێت، نایلۆنیان کردووەتەسەرمان تا ئۆکسجین لە جەستەماندا نەماوە و بوراوینەتەوە”.

باسلەوەشدەکات “ئەو سوکایەتییەی لە زینداندا پێیان کراوە قورسە لەهیچ شوێنێکی دونیادا بە مرۆڤێک بکرێت”.

قوربانی پێش لەسێدارەدانی لە پارچە دەنگێکدا وتبووی ” ئیرادەم پۆڵایینە و قەسەم بەخوا، قەسەم بەخوا، قەسەم بەخوا، زیندانیکردنم تۆزقاڵێک کاریگەری بەسەر ورەی پۆڵایینمەوە نەبووە، لەسێدارەشم بدەن منەتم نییە، من لەسەر خراپەکاری، ماڵخواردن و گەندەڵی دەستگیرنەکراوم، بۆ کوردستان، میللـەت و خانەوادەکەم شانازییە، ئێوەش ئەی میللـەتی خۆم، کەسوکار و دڵسۆزانم وەک من بیربکەنەوە.”

حەیدەر قوربانی ئەوەش ئاشکرادەکات “سێ برا لە شەڕی داعشدا لە هەرێمی کوردستان شەهیدبوون، گیان و خوێنم لە هیچ کام لەوانە زیاتر نییە، هەزار گیانیشم هەبێت دەیکەمە فیدای ئەو میللـەتە، کە هەمیشە بۆ من و خانەوادەکەم دڵسۆزن”.

لەسەر حوکمی لەسێدارەدانی کوردێک خەڵکی ڕۆژهەڵات نامەیەک بۆ ئیبراهیم رەئیسی دەنێرن

باهۆزی تویتەری بۆ ڕزگارکردنی گیانی کوردێک دەستیپێکردووە

بابەتی پێشتر

بەهۆی بەفرەوە ئاوی قەزای چۆمان وەستاوە

بابەتی دواتر

عومەر گوڵپی: نامه‌ى وڵاتان بۆ هه‌رێم هۆشدارییه‌ كه‌ دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام نه‌بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share