دوو “جاش”ی باكووری كوردستان لە هەرێم کوژران

كوژرانی دوو “جاش”ی باكووری كوردستان لە شەڕێكدا بەرامبەر گەریلاكانی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا.

ئیدریس ئاکبییک پارێزگاری جۆلەمێرگ ڕایگەیاند، هەریەک لە (حوسێن ساری) و (کەمال ئالیم) کە چەکداربوون لە هێزی گوندپارێزان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و لەدایکبووی جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بوون كوژراون.

پارێزگاری جۆلەمێرگ لە تویتێكدا ئاشكراشیكرد، چەكدارەكان لە 30ی حوزەیران (پێنجشەممە)ی ڕابردوو لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكدا لەگەڵ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كوژراون.

“جاش”ەكان لە چێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-كلیل هاوشانی هێزەكانی سوپای توركیا بەشدارن و تائێستا كوژرانی 18 كەسیان ڕاگەیەندراوە.

جاش زاراوەیەکی گاڵتەجاڕییە، بەو كوردە خۆفرۆشانە دەوترێت كە لەگەڵ داگیرکەرانی وڵات لەھەر چوار پارچەی کوردستان ھاوکاری دەكەن.

دەوترێت لە باشووری كوردستان لە سەرەتای شەستەكانی سەدەی ڕابردوو بەسەر ئەو میلیشیا کوردییانەدا دابڕێندرا کە پشتیوانیی حکومەتی عێراقیان دەکرد، لەكاتێكدا حکومەت ناوینابوون (فرسان صلاح الدین- سوارەکانی سەڵاحەدین).

بابەتی پێشتر

گەنجێك لە ئاوی دووچەمان-دا خنكا

بابەتی دواتر

مەسعود بارزانی بۆ پەرلەمانتارانی پارتی: کردارتان زیاتربێت لە قسەکردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share