نرخی کارەبای سیتییەکان دیاریکرا

کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی کارەبای سیتییەکان بۆ مانگی 11، 260 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک دەبێت.

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى سیتییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی سازکرد و بە پێی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى سیتییەکان بۆ ئەم مانگە  بە 260 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک دیاریکرا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ کارئاسانیی هاوڵاتییان دوو بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا لە سلێمانی دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بەمەبەستی کارئاسانی بۆ کاری هاوڵاتییان و راپەڕاندنی کارەکانیان دوو بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا دەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share