CPT: لە یەک مانگدا 20 مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە لە هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی

لیژنەی ئەوروپی بۆ دژایەتیکردنی ئەشکەنجەدان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی تورکیاوە لە هەرێمی کوردستان پێنج هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون، کە سیانیان منداڵن.

CPT ئەوەی ئاشکراکردووە، بۆردوومانی تورکیا لە گوندی تووتەقەڵی قەزای چەمچەماڵ کە لە 21ی ئایاردا ئەنجامیدا، بەهۆیەوە دوو هاوڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و هەشت خێزانی گوندەکەش لە کۆی 10 خێزانی نیشتەجێ تێیدا مەڵەکانیان بەجێهێشتووە”.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە 26ی ئایاردا تورکیا ناحیەی بامەڕنێی بۆردوومانکرد، بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

به‌پێی ئاماره‌كان، لە ساڵی 2015ەوە تاوەکو ئێستا، تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 129 هاوڵاتیی مەدەنیی شەهیدکردووە و نزیکەی 180 هاوڵاتیی مەدەنیش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

شیعەكان لەبارەی چارەنووسی پۆستەكەی كازمی-یەوە دوایین بڕیاریان دا

بابەتی دواتر

پاڵاوگەی لاناز كەوتەكار و بەنزینی بە نرخی بازرگانی فرۆشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ ئەو كەسانەی خانوو و باڵەخانەكانیان نۆژەندەكەنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكات بەكارهێنانی شەقامەكان بۆ دانانی كەرەستەی بینا رێگاپێدراو نییە. لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی…
Total
0
Share