هەولێر.. ڕووداوێكی هاتوچۆ و كارەساتێكی دواتر 12 كەسی كردە قوربانی

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ و كارەساتێكی دوای ڕووداوەكەوە، 12 كەس بوونە قوربانی.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكەوە بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای سەرەکیی هەولێر – مەخمور و لە نزیک پیرداود، ئوتومبێلێکی لانسەر كە ئۆپڵێكی ڕادەكێشا، لەناكاو ویستوویەتی بەئاراستەی گەڕانەوە بۆ هەولێر پێچبکاتەوە، بەو هۆیەوە هەردوو ئۆتۆمبێلەكە ڕێگەكەیان داخستووە، لەو کاتەشدا تاکسیەکی کۆرۆلا خۆیكێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلەكەی دیكەدا و لە ئەنجامیشدا شوفێری هەرسێ ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوون.

فازڵ حاجی ئاشكراشیكردووە، “لەدوای ڕووداوەکە، خەڵک لەسەر شەقام کۆبوونەتەوە بۆ بەهاناوەچوونی بریندارەکان و سەیرکردنی ڕووداوەکە، لەدوای ئەوە بە دوو خولەک، ئۆتۆمبێلێكی ئەڤیۆ لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تری نەناسراو، كە پێدەچێت زۆر خێرا بووبن، خۆیان بەناو خەڵکەکەدا کردووە، لەو ڕووداوەشیاندا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 6 کەسی دیكەش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی بەکارهێنانی ئەم جۆرە هیتەرەوە روونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی بەکارهێنانی جۆرێک هیتەرەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند،”دواى ئەوەی چەند جارێک…
زیاتر ببینە

سەركردایەتیی كۆمەڵ بە دەستلەكاركێشانەوەی ئەنجومەنی باڵا ڕازینەبوو

ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری بە دەستلەكاركێشانەوەی ئەنجومەنی باڵای حزبەكەی ڕازینەبوو، لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و هێنانی یەك كورسیی ئەنجومەنی…
Total
0
Share