شیعەكان لەبارەی چارەنووسی پۆستەكەی كازمی-یەوە دوایین بڕیاریان دا

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

مشتومڕەكانی بوونەوەی مستەفا كازمی بە سەرۆك وەزیران یاخود وەرنەگرتنەوەی پۆستەكەی بەردەوامن، بەڵام دوایینیان بڕیارەكەی شیعەكانە (جگە لە سەدر) كە دوابڕیاری خۆیان داوە و دەڵێن، “كازمی نابێتەوە بە سەرۆك وەزیران”.

عەلی فەتلاوی سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، هێزەكانی چێوە ڕێككەوتوون كازمی بۆ جاری دووەم نەبێتەوە بە سەرۆك وەزیران.

پێشتر چێوەی هەماهەنگی لە زاری سەركردەكانییەوە لەوانە عائید هیلالی، ڕایگەیاندبوو كە دژی بوونەوەی كازمی بە سەرۆك وەزیرانە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو كە لایەنەكانی چێوە لەو بارەیەوە كۆدەنگن.

ئەمڕۆ فەتلاوی ئەو كۆدەنگییەی دووپاتكردەوە و ئاشكرایكرد، لایەنەكانی ناو چێوەی هەماهەنگی ڕێككەوتنیان كردووە كە نابێت پۆستی سەرۆك وەزیران بدرێتەوە بە كازمی.

بەپێی وتەی ئەو سەركردەیەی چێوەی هەماهەنگی، “كازمی و حكومەتەكەی لە چەندین بواردا شكستیانهێناوە و هیچ پاساوێك نییە بۆ هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆك وەزیران”.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح دەبێتە حاجی

بابەتی دواتر

CPT: لە یەک مانگدا 20 مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە لە هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share