لیژنەی دەستپاكی: ئەگەر بەغداد 200 ملیار دینارەكە نەنێرێت گرفتی مووچە سەرهەڵدەداتەوە

لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ كێشەی دواكەوتنی مووچە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكات و ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی پێنج گرفتی بۆ دروستنابێت، بەڵام ئەگەر كێشەكان چارەسەر نەكرێن و بەغداد 200 ملیارەكە نەنێرێت گرفتی مووچە سەرهەڵدەداتەوە.

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی سلێمانیمان كرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكی هەرێم و چەند لایەنێكی پەیوەندیدار كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و بەداخەوە كە ئێستا جۆرێك لە دوو ئیدارەیی پەیڕەودەكرێت و لە شێوازی مامەڵەكردن لە داهاتی نەوت و داهاتە ناوخۆییەكاندا و پێویستە ئەو گرفتانە چارەسەربكرێن.

ئاشكرایكرد، بۆ مووچەی مانگی پێنج داهاتی مانگەكانی پێشتر لەبەردەستە و گرفت دروستنابێت، بەڵام ئەگەر میكانیزمێك بۆ شێوازی كۆكردنەوەی داهاتەكان پەیڕەونەكرێن و بەغداد 200 ملیار دینارەكە نەنێرێت بەدڵنیاییەوە گرفتی مووچە سەرهەڵدەداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەمساڵ نیگەرانیی جوتیاران لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان کەمیکردووە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو جوتیاران کەمتر نیگەرانن لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە…
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەگەر مانگی دوو قوتابخانەکان نەکرێنەوە دوادەکەوێت بۆ مانگی سێ

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشنیاری کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانی کردووە لە سەرەتای مانگی شوباتدا، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
Total
0
Share