وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلەندا ڕەتیدەكاتەوە له‌لایه‌ن توركیاوه لیستێكی “دیپۆرتكردن و ڕاده‌ستكردنه‌وه”یان پێگەیشتبێت یان ڕێككەوتنێكی لەوجۆرەیان لەگەڵ ئەو وڵاتە كردبێت.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی فینلەندا، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جەختی كردووەتەوە، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لیستی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن توركیاوه پێنه‌گه‌یشتووه.
باسی لەوەشكردووە، “له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ڕێكنهكهوتوین و ئه‌وه‌ی نووسراوه ته‌نها جێبه‌جێكردنی چه‌ند ههماههنگیيهكە دژ به تیرۆر نه‌ك به له‌قه‌ڵه‌مدانی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك وه‌ك تیرۆریست”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلەندا پێشیوایە، “ئه‌وه‌ی ئەردۆغان و توركیا دەیڵێن به‌ته‌واوه‌تی دژی یاساكانی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه و نه ئێمه و نه سویدیش ئاماده‌نییه كۆمه‌ڵێك ڕێكار دژ به یاساكانی یه‌كێتییەكە بگرینەبەر”.
پێشتر ڕجه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندبوو، له‌كۆی 73 تیرۆرستی داواكراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منییه‌وه، سوید چوار تیرۆرستی ڕاده‌ستی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه.
دووپاتیشیكردبووەوە، پێویسته فینلەندا و سوید په‌یمانه‌كانیان بۆ ڕاده‌ستكردن و ناردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و كه‌سانه جێبەجێ بكەن، كە “تیرۆریستن” و له‌نێو وڵاته‌كه‌یاندا داڵدهیانداون.