یەكێتیی ئەوروپا ئامادەیە بۆ ڕێوشوێنی بێپێشینەی دژ بە ڕوسیا

سوپای ڕوسیا فۆتۆ: Pavel Kazachkov

سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا دەڵێت، یەكێتیی ئەوروپا ئامادەیە بۆ توندكردنی سزاكان و گرتنەبەری “ڕێوشوێنی بێپێشینە”ی دژ بە ڕوسیا ئەگەر هەڵسوكەوتە دوژمنكارانەكانی بەرامبەر ئۆكرانیا زیادبكات.

ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپادا وتی، یەكێتییەكەیان بەشێوەیەكی گونجاو كاری لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان كردووە بۆ دانانی چەند بژاردەیەك كە كاریگەرییەكەی لە سزاكانی ئێستا زیاتر بێت و كەرتەكانی دارایی، وزە، بەرگری و شمەك بكاتە ئامانج وەك بەكارهێنانێكی دووئاراستە بەرامبەر ڕوسیا.

هەروەك بۆ پەرلەمانتارانی ئەوروپا وتیشی، “وەڵاممان بۆ هەر پێشێلكارییەكی دیكە بەشێوەیەكی بەهێز دەبێت لە چوارچێوەی سزاكان و بەرفراوانكردنی”.

ڤۆندێرلاین ئەوەشی خستەڕوو، بێگومان ئامادەین بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی دیكەی بێپێشینە كە كاریگەری قورسی لەسەر ڕوسیا دەبێت.

ئەو لێدوانەی بەرپرسە باڵاكەی ئەوروپا هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی مەترسییەکانی پێکدادانی نێوان ڕوسیا و وڵاتانی خۆرئاوا دێت، لەکاتێکدا چەند ڕۆژێک بەسەر بەڕێوەچوونی لوتکەی بایدن و پوتین تێپەڕیوە سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا و بڵاوکردنەوەی زیاتر لە 100 هەزار سەرباز لە سنوورەکانی ئۆکرانیا.

پێشتر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هۆشداریدایە مۆسکۆ ئەگەر هەر ناجێگیری و ئاڵۆزییەک لەلایەن ڕوسیاوە دروستبکرێت ڕووبەڕووی وەڵامی توند و یەکگرتووی وڵاتانی خۆرئاوا دەبێتەوە.

لای خۆیەوە سێرگی ڕیباکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هۆشداریدا لەوەی مۆسکۆ وەڵامدانەوەی سەربازی دەبێت و چەکی ئەتۆمی و قەدەغەکراو بڵاودەکاتەوە ئەگەر هاوپەیمانیی ناتۆ کۆتایی بە هەڵوێستەکانی نەهێنێت.

بابەتی پێشتر

نزیكبوونەوەی بڕیارێكی دیكە نرخی لیرەی توركی بۆ كەمترین ئاست دابەزاند

بابەتی دواتر

عادل ئیمام.. فیرعەونی کۆمیدیای میسری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share