فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئەوروپا لە یەکەم مانگی ئەمساڵدا کەمیکردووە

بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی ئەوروپاوە بڵاوکراونەتەوە، پشکی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بەراوردبە ساڵی رابردوو بۆ کەمتر لە 11% دابەزیوە.

بە گوێرەی ئامارەکان، لە مانگی یەکدا 92 هەزار و 741 ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە یەکێتی ئەوروپا فرۆشراون، کە لە ماوەی ساڵی 2023دا 28.9% زیادیکردووە، بەڵام لە مانگی یەکدا پشکی بازاڕ 10.9% بووە.

فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە توندی کاریگەری لەسەر بوو بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی کتوپڕی ئەو هاندانە ژینگەییانەی کە ئەڵمانیا بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەلایەن تاکەکانەوە.

بزوێنەرە بەنزینەکان، کە فرۆشتنیان بەشێوەیەکی بەرچاوە لەماوەی ساڵانی رابردوو کەمی کردووە، دووبارە پێش ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان کەوتووەتەوە، بە جۆرێک پشکی فرۆشی 13.4% بەرزبووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی نزیکەی 400 خێزانی ئاوارەی بۆ ناوچەکانی خۆیان راگەیاند

بابەتی دواتر

بۆنەکان چارەسەری خەمۆکی دەکەن ؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share