بەشار ئەسەد لای پوتین گلەیی مانەوەی سوپای تورکیای لە خاکی سوریا کردووە

بەشار ئەسەد لە گەشتێکی ڕانەگەیەندراودا، سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیای کرد و لەلای پوتین گلەیی مانەوەی هێزەکانی تورکیای کرد لە خاکی سوریا.

بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا لە دیدارەکەیدا لەگەڵ ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاندووە، “مانەوەی هێزە دەرەکییەکان لە سوریا کێشە و گرفتی گەورەی دروستکردووە”.

هاوکات پوتین-یش پێیوابووە، مانەوەی ئەو هێزانە ڕێگر دەبێت لە بونیادنانەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە خەڵکی سوریا.

دیدارەکەی پوتین و ئەسەد دوێنێ دووشەممە بەڕێوەچووە و لە کۆبوونەوەکەدا باسی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارانە کراوە، کە ئێستا لەژێر دەستی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن و تورکیا و گروپە چەكدارییەكاندایە.

ڤلادمێر پوتین، پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی ئەسەدی کردووە وەك سەرۆكی سوریا و ڕایگەیاندووە، “ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نیشانی دەدەن، کە خەڵکی بڕوا و متمانەیان بە تۆ هەیە و ئەوەش ئەنجامی کارەکانی تۆیە لە چەند ساڵی ڕابردوودا”.

چەند مانگێک پێش ئێستا بەشار ئەسەد بۆ جاری چوارەم وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرایەوە و 95٪ی دەنگەکانی هێنا.

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دوای هەڵبژاردنەوەی ئەسەد، ڕەخنەی لە چۆنیەتیی هەڵبژاردنەکە گرت و بە هەڵبژاردنێکی کارتۆنییان ناوبرد.

ڕوسیا لەدوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریا پشتگیری خۆی بۆ بەشار ئەسەد دەربڕی و دواتر بە هێزی ئاسمانی و زەمینی ڕووبەڕووی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن بووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایان ئێسکی بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

تیمێکی زانایان لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی قەبارەی سەگێک دەبێت و…
زیاتر ببینە

14 تەرمی دیكەی بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووەتەوە، پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا 14 تەرمی دیكەی نێو بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیایان دۆزییەوە كە ژمارەیەكیان منداڵن.…
Total
0
Share