پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستیەوە، كەمێك پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی دەڤەری نهێل و بەرگارە-یان لە سنووری قەزای ئامێدی كرد.
ئاشكرایكرد، بۆردومانەكە زیانی گیانی نەبووە و چەند بارەگایەكی پەكەكە لەو ناوچانە هەن، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی لای هاوڵاتییانی ئەو سنوورانە و گوندنشینان دروستكردووە.