دادگای دهۆك سزای یەك ساڵ زیندانیی بەسەر ئومێد بەرۆشكی-دا سەپاند

دادگای دهۆك سزای ساڵێك زیندانیی بەسەر ئومێد بەرۆشكی-دا سەپاند، كە خۆی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زینداندایە بەبێ ئەوەی دادگایی بكرێت.

ڕێڤینگ یاسین، یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەی چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند ، “ئەمرۆ پێنجشەممە دادگای دهۆک لەسەر دوو دۆسیە، كە ئەوانەیش هاندانی خەڵک بۆ خوپیشاندان و ناوزڕاندنی هێزە ئەمنییەکان بوون، بەپێی ماددەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، بڕیاری شەش مانگ زیندانیکرنی بۆ هەریەكێك لە دۆسیەکان بۆ ڕۆژنامەنووس ئومێد بەروشکی دەرکرد”.

وتیشی، دانیشتنەكەی ئەمڕۆی دادگای دهۆك لەسەر ئەو دوو دۆسیەیە بەڕێوەچووە و سزای بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام دۆسیەیەكی دیكەشی بە هەمان ماددە هەیە و دواخراوە بۆ 17ی مانگی داهاتوو.

لە مانگی ئایاری 2020 ڕۆژێک پێش گردبوونەوەی ژمارەیەک مامۆستای دهۆک لە پارکی ئازادی لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، مامۆستا بەدەل بەرواری، کە یەکێک بوو لە ڕێکخەرانی سەرەکیی گردبوونەوەکە، لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیرکرا، هەروەها ڕۆژی 19ی ئابی هەمان ساڵ، بەتۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان، ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکرا.

بابەتی پێشتر

دانپێدانانی كاكەمین نەجار بە داڵدەدانی ئەنفالچییەكان كاردانەوەی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: خوێنی شەهیدانی خێڵی حەمە بوو بە نەفرەت بۆ تیرۆریستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share