پوتین هەڕەشە لە ناتۆ و ئەمریكا دەكات

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، هێزە وشكانی، دەریایی و ئاسمانییەكانیان لە ئەوروپا زیاد دەكەن و پوتینیش هەڕەشە دەكات.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی پەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە وتەیەكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا ھێزە ئاسمانی، وشکانیی و دەریاییەکانیان لە ئەوروپا زیاد دەکەن.

باسی لەوەشكرد، زیادکردنەکە بەشێوەیەک دەبێت کەشتییە جەنگییەکانیان لە ئیسپانیا لە چوار کەشتییەوە دەکەنە شەش کەشتی و دوو بۆ سێ هەزار سەربازی شەڕکەریش بۆ ھێزەکانیان لە پۆڵەندا زیاد دەکەن و ھێزی ئاسمانیش لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا زیاد دەکەن.

لەبەرامبەریشدا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا كاردانەوەی توندی لەو بڕیارەی ئەمریكا و ناتۆ نواند و دەڵێت، “واشنتۆن لە خەیاڵدا دەژی ئەگەر پێی وابێت بەو ھەنگاوە ڕوسیا دەترسێنێت و بە دڵنیاییەوە کاردانەوەی توندمان دەبێت و دەستەوەستان نابین”.

هەروەها بۆ بڕیارەكەی ناتۆش سەرۆكی ڕوسیا دەڵێت، “دەبینن چ کاردانەوەیەکمان دەبێت ئەگەر ناتۆ بە پیلانی ئەمریکا بیەوێت بنکەی سەربازی لە سوید یان فینلەندا دابنێت، بە هەمانشێوەی خۆیان وەڵامیان دەدەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: ئۆكرانییە نەتەوەپەرستەكان هەوڵی ئاگركەوتنەوەیان لە “زاپۆریژیا” دا

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، “نەتەوەپەرستە ئۆكرانییەكان” بە هەوڵی ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا”ی ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات، دووپاتیشیدەكاتەوە، وێستگەكە لەژێر…
Total
0
Share