کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی  F-16بووە هۆی دوورخستنەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا لە کارەکەی

دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری F-16، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بڕیاری دوورخسنتەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیای دەرکرد.

دوورخستنەوەی میکۆلا ئۆلیشچەک، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا دوای تەنها لە رۆژێک بوو لە راگەیاندنی  کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری F-16 و گیانلەدەستدانی فڕۆکەوانەکەی.

هۆکاری لەکاردوورخستنەوەی فەرماندەکەی نەخستەڕوو بەڵام باسی لەوە کرد کە دەبێت کارمەندان بپارێزرێن، و پێویستییان بە بەهێزکردنی ئاستی فەرماندەیی هەیە.

بەرپرسێکی بەرگریی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پێناچێت کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە ئەنجامی تەقەی رووسیا بووبێت و هێشتا لێکۆڵینەوە لە هۆکارە ئەگەرییەکان دەکرێت لە هەڵەی فڕۆکەوانەوە تا لەکارکەوتنی میکانیکی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئێران راگەیاند

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد نیگەرانیی قوڵی خۆی لەبارەی بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەردەبڕێت. باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share