کۆنگرێس داوای ڕاگرتنی ناردنی تەکنەلۆژیای درۆن بۆ تورکیا دەکات.. بەهۆی بەکارهێنانی دژی کورد

ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا کە 27 کۆنگرێسمان دەبن، داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان کردووە، ناردنی تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بۆ تورکیا هەڵپەسێرێت، یەکیک لەهۆکارەکانیشی بۆ بەکارهێنانی دژی کورد لە سوریا دەگەڕێننەوە.

ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس باسیانلەوە کردووە، “ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی تورکیا بەرهەمیدەهێنێت بەبەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایەی واشنتن بۆی دەنێرێت، هەڕەشە لە وڵاتانی هاوپەیمان و هاوبەشی ئەمریکا دەکەن هۆکاری ناسەقامگیریین لەبەشێک لەو وڵاتەنەشدا”.

ئاماژەیان بەوەکردووە، “تورکیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ناردووە بۆ ئازەربایجان لەکاتی ئاڵۆزییەکانیان لەگەڵ ئەرمینیا لە هەرێمی کاراباخ، هەروەها ئەو فڕۆکانە بکارهێنراون دژی هێزە کوردییەکانی هاوبەشی ئەمریکا لە سوریا، هەروەها ڕۆڵیان هەیە لە شەڕ لە لیبیا”.

ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس ناردنی تەکنەلۆژیای درۆن لە ئەمریکاوە بۆ تورکیا دژی یاسای ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆرە لە جیهاندا ناودەبەن و داوای بەپەلە راگرتنی دەکەن.

ئەو داواکارییەی کۆنگرێس لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسەوە لەهەردوو حزبی کۆماری و دیموکراتەکان واژووکراوە.

بابەتی پێشتر

هەرێمی کوردستان.. مردن بە کۆرۆنا پێنج هەزاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

وێنە.. لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان هەشت ئەندامی خێزانێک برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. چەکدارانی تاڵیبان لە یۆنان

میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە کە دانیشتووانی شاری “کەلەماتە” پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردووە کە گوایە چەکدارانی تاڵیبان بەسەر شەقامێکی سەرەکیی…
Total
0
Share