شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، هەوڵمانداوە دۆخی ئێستا کەمترین کاریگەری لەسەر نرخی سوتەمەنی هەبێت، نرخی سووتەمەنییەکانی بەنزین، غاز و گازوایل لە شاری سلێمانی بەراورد بە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کەمترینە.
وتیشی، دابەشكردنی نەوت لە سنووری قەزای پێنجوێن کۆتاییهاتووە و بەگوێرەی ئەو پلانەی کە دانراوە، دابەشکردنی لە شوێنەکانی دیکە بەردەوام دەبێت.
لەبارەی دیاریکردنی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە، شاهۆ عوسمان ئاماژەی بەوەدا. نرخی ئەمپێری مۆلیدە لەسەر بنەمای نرخی گاز و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا دیاریدەکرێت، ئەو نرخەی کە دانراوە گونجاوە و کاریگەریی لەسەر هاووڵاتییان نابێت.