راپۆرتێک: 675 ملیۆن کەس لە جیهاندا بەبێ کارەبا ژیان دەکەن

راپۆرتێکی جیهانی ئاشکرایدەکات 675 ملیۆن کەس لە جیهاندا بەبێ کارەبا دەژین کە زۆرینەیان لە وڵاتانی بیابانەکانی ئەفریقای باشوورن.

بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن رێکخراوەکانی تەندروستیی جیهانی و بانکی نێودەوڵەتییەوە بڵاوکراونەتەوە، وڵاتانی جیهان نەیانتوانیوە، ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بەدیبهێنن، کە دەوڵەتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2015 ەوە پشتیان پێبەستووە بۆ گەرەنتیکردنی وزەی پاکژ و بە نرخی گونجاو بۆ سەرجەم دەوڵەتان تا ساڵی 2030″.

گوانگزی چن، سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، “جیهان رووبەڕووی خاوبوونەوە لە دابینکردنی کارەبادا بووەتەوە”.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە دەیەی رابردوودا بێکارەبا دەژیان بۆ نیوە کەمیکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا 675 ملیۆن کەس بەبێ کارەبا ماونەتەوە تا ساڵی 2021 کە %80 یان لە ئەفریقای باشوورن.

پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030 660 ملیۆن کەس بەبێ کارەبایی بمێننەوە.

 

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی پارکەکانی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە چاڤی لاند دادەخات

بابەتی دواتر

لە قەڵادزێ دوو تۆمەتباری کوشتنی گەنجێک کە هاوڕێی خۆی بوون دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share