سەربازێكی ڕوس بە تۆمەتی ئەنجامدانی “تاوانی جەنگ” بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا

یەكەمین دادگاییكردنی سەربازانی ڕوسیا بە “تاوانی جەنگ” لە ئۆكرانیا بەڕێوەچوو.

دادگاییكردنی سەربازانی ڕوسیا بە تۆمەتی ئەنجامدانی “تاوانی جەنگ” لە ئۆكرانیا دەستیپێكرد و یەكەم سەرباز دادگاییكرا و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

سەربازە ڕوسەكە ڤادیم شیشی مارینە كە پێشڕەوی تانكی سوپای وڵاتەكەی كردووە لە خاكی ئۆكرانیادا و تۆمەتبارە بە كوشتنی كەسێكی سیڤیل لەو وڵاتە، دادوەرانی دادگاكە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاند.

سەربازەكە تۆمەتەكەی قبوڵکردووە و پەشیمانی دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری لەسێدارەدانی جێبەجێنەكراوە.

لە ماوەی سێ مانگی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیادا، ڕوسیا و سوپاكەی تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی زیاتر لە هەشت هەزار تاوانی جەنگ.

بابەتی پێشتر

ئێنریکی، فاتی و ئاسینسیۆی گەڕاندەوە

بابەتی دواتر

ئەرشەد ساڵحی دوورخرایەوە.. بەرەی تورکمانی سەرۆکێکی نوێی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share