چوار یانە ڕەتیانكردۆتەوە بۆند لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ئیمزابكەن

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی تواناكانی خۆی پێشكەشی چوار یانەی گەورەی ئەوروپا كردووە بەڵام سەرجەمیان ڕەتیانكردۆتەوە.

ڕۆناڵدۆ دڵتەنگە لە مانچستەر یونایتد و پێیوایە ئامادەكارییەكانی یانەكە و هەوڵەكان بۆ بەهێزبونەوەیان بە سستی دەڕوات.

ڕۆناڵدۆ دەیەوێت لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاریی بكات بەڵام لەبەرئەوەی مانچستەر یونایتد وەرزی ڕابردوو شەشەم بووە ، سەركەوتوون بۆ یۆرۆپا لیگی وەرزی نوێ.

ڕاگەیاندنەكانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن ڕۆناڵدۆ تواناكانی خۆی پێشكەشی هەریەك لە یانەكانی ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و بایرن میونشنی ئەڵمانی و چێلسی ئینگلیزی كردووە بەڵام سەرجەمیان ڕەتیانكردۆتەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ ئاماژەی بەوەداوە كە یانەكان پێیانوایە موچەی ڕۆناڵدۆ بەرزە و تەمەنیشی گەیشتۆتە 37 ساڵ كە ئەوەش كێشەیەكی ترە ڕووبەڕووی بۆتەوە.

بابەتی پێشتر

تەرمی خانمە پێشكەشكارێكی ناسراوی میسری دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

سلێمان هەڵشۆیی بەڵێنێك بەخاوەن قەرزەكانی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share