زەبەلاحەکانی ئەوروپا، یوڤانتۆس تاڵان دەکەن

دوای ئەوەی دادگای وەرزشیی ئیتاڵیا فەرمانیکرد بە سزادانی یانەی یوڤانتۆس، چاوەڕوانی ئەوەش دەکرێت سزای قورستر بەسەر یانە ئیتاڵییەکەدا بسەپێنرێت.

دادگای وەرزشیی ئیتاڵیا داوای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە کردووە، (15) خاڵ لە هەژماری “خانمە پیرەکە” کەمبکاتەوە، بەو جۆرەش لە پلەی سێیەمەوە بۆ دەیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی “کالچیۆ” دابەزین.

چاوەڕواندەکرێت فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا-ش بۆ ماوەی سێ وەرز یانە ئیتاڵییەکە لە “چامپیۆنزلیگ” دووربخاتەوە، سەرەڕای ئەوەی شکاندنی خاڵەکان دووچاری هەمان کێشەیان دەکات.

ئەو کارەساتەی بەسەر یوڤانتۆس هاتووە زیانێکی گەورەیان لێدەدات، بۆ یانە ڕکابەرەکانیشیان دەبێتە دەرفەتێکی گەورە.

بەپێی سەرچاوەکان، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و چەندین یانەی دیکە لە ئینگلتەرا چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایین و بە دەرفەتی دەزانن بۆ پەلکێشکردنی ئەستێرەکانی وەک پۆگبا، کیێزا، ڤلاهۆڤیچ، دی ماریا، ئەدریان ڕابیۆ، لیاندرۆ پاریدێس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان یونایتد دووخاڵی له‌ده‌ستدا و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌پله‌ی چواره‌مدایه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی واتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share