تەرمی خانمە پێشكەشكارێكی ناسراوی میسری دۆزرایەوە

تەرمی خانمە پێشكەشكارێكی میسری دوای دوای سێ هەفتە لە بێ سەروشوێنبونی لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دۆزرایەوە.

شەیما جەمال، خانمە پێشکەشکاری ناسراوی میسر، دوای سێ هەفتە لە بێ سەروشوێنبوونی، تەرمەکەی لەکێڵگەیەکی بەخێوکردنی مانگادا لەلایەن پۆلیسەوە دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی میسر، پۆلیس بەتۆمەتی کوشتنی ئەو پێشکەشکارە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەیمەن حەجاجی هاوسەرەكەی دەركردووە و كە ناوبراو دادوەرە و هەڵاتووە.

هەر بەپێی هەواڵی میدیاكان، خانمە پێشكەشكارەكە سەرەتا بە ماددەی کیمیایی دەمووچاوی شەیمای شێواندووە و دواتر كوشتوویەتی و تەرمەکەشی لە كێڵگەیەكدا شاردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ: پیاوێک لە نهۆمی نۆزدەیەمەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەبێ ئەوەی هیچی لێبێت هەڵدەستێتەوە

لە رووداوێکدا پیاوێکی روسی لە نۆزدەیەمی باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتەخوارەوە و کەوتووە بەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلێکدا، دوای کەوتنەخوارەوەی وەک ئەوەی هیچ…
Total
0
Share