پۆچتینۆ: پاریس سان جێرمان شایستەی بردنەوە بوو

ماوریسۆ پۆچتینۆ، ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان، پێیوایە تیپەكەی شایستەی بردنەوە و ‏بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەی نیس بووە.‏

لە خولی فەرەنسا، پاریس سان جێرمان لەناو یاریگای خۆی بە بێ گۆڵ لەگەڵ یانەی نیس ‏یەكسان بوو.‏

پێش یارییەكە ئیدارەی پاریس لەبەردەم هاندەرانیدا ڕێزی لە مێسی و دۆناڕوما گرت، كە ‏خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی باشترین یاریزان و باشترین گۆڵپارێزیان لەلایەن فرانس فوتبۆڵەوە ‏پێدرا.‏

پۆچتینۆ دوای یارییەكە ڕایگەیاند، “تیپەكەی لە ناو یاریگادا باشتر دەركەوتووە و ‏شایستەی بردنەوە بوون”.‏

ڕاهێنەرەكەی پاریس هۆكاری ئاڵوگۆڕپێكردنی كیمپیپی-ی بەرگریكاری تیپەكەی بۆ ئەوە ‏گەڕاندەوە تووشی پێكانێكی سووك بووە، بۆیە لە تایمی دووەمدا دانیشێنراوە.‏

پۆچتینۆ خۆشحاڵە بەوەی تیپەكەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ باشتر دەبێت و لێكتێگەیشتنی زیاتر ‏لەنێوان یاریزانەكان دروستدەبێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزێره‌ په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی پێرلۆ کرد و له‌گه‌ڵ دوو ڕاهێنه‌ری دیکه‌ش له‌سه‌رهێڵه‌

یاریزانی ئه‌ڵمانی، سامی خزیره‌ خه‌ون به‌ خولی ئینگلیزییه‌وه‌ ده‌بینێت و له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 ئاماده‌نییه‌ یانه‌ی یوڤانتۆس به‌جێبهێڵێت.…
Total
0
Share