سەرەڕای ڤاکسین.. ناگیلسمان بەهۆی کۆرۆناوە بەشداریی چوار یاری ناکات

یانەی بایرن میونشن بەفەرمی بڵاویکردووەتەوە، جولیان ناگیلسمان-ی ڕاهێنەری یانە، سەرەڕای وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاکسین، تووشی کۆرۆنا بووە.

ناگیلسمان لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی بایرن میونشن بەرامبەر بەنفیکا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەشدارینەکرد.

لەو بارەیەوە ئیدارەی بایرن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاشکرایانکرد، کە ناوبراو بەهۆی تووشبوونی بە ئەنفلوەنزا نەیتوانیوە بەشداری یارییەکە بکات، کە ئەوەش وەک خۆپارێزییەکە بۆ یاریزانان و ستافی ڕاهێنان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە ناگیلسمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، سەرەڕای ئەوەی ژەمەکانی ڤاکسینی بەتەواوی وەرگرتووە.

بەپێی ڕێسا ناوخۆییەکانی ئەڵمانیا، کەسی توشبوو بە کۆرۆنا بۆ ماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتین دەکرێت، لەو ماوەیەشدا ڕاهێنەری یانە باڤارییەکە چوار یاریی گرنگ لەدەستدەدات، کە پێکهاتوون لە ڕووبەڕوووبوونەوەکانی، هۆفنهایم، بوروسیا مونشنگلادباخ، یونیەن بەرلین و بەنفیکا.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: ئێمەش نازانین بۆچی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەستپێناكەنەوە

بابەتی دواتر

نیوکاسڵ پلانی بۆ کڕینی یاریزانێکی بەرشلۆنە داڕشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share