لە بەرژەوەندیی دانەمەزراوان بڕیاردەدرێت
ئێستا وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێی پڕۆژەیاسایەك دەكات كە تایبەتە بە مامۆستایانی وانەبێژ و ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت، بڕگەیەكی پڕۆژەیاساكە تایبەتە بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و وردەكارییەكەی لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە ئاشكرادەكات.

شەمۆل ئاشتی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، كۆبوونەوەی لیژنەی پەروەردە بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە بەرێوەچوو تایبەت بە تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسایەك كە لە حكومەتەوە ڕەوانەی پەرلەمان كراوە كە تایبەتە بە بواری پەروەردە و چەند لایەنێكی گرنگ لەخۆ دەگرێت.

ئاشكرایكرد، بڕگەیەكی پڕۆژە یاساكە هاتووە، هەر كاتێك دامەزراندن بۆ مامۆستایان كرایەوە تەنها مامۆستایانی وانەبێژ دادەمەزرێندرێن و تەنها ئەوان دەچنە كێبڕكێكەوە و لە هەمانكاتدا هەر مامۆستایەك بە وانەبێژ خزمەتیكرد ڕێنمایی بۆ دەربكرێت تایبەت بە خەرجكردنی شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ.

ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆژەیاساكە ڕاپۆرتی لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ ئامادە دەكرێت و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم ڕێكارەكانی بۆ تەواو دەكرێن كە بتوانرێـت خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت و پەسەندبكرێت.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی مامۆستایان: بەهەموو شێوەیەك هەڵگرتنی چەك قەدەغە بكرێت

بابەتی دواتر

توركیا ڕازیبوو سوید و فینلەندا ببنە ئەندام لە ناتۆ-دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share