دڵشاد شەهاب: راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی بە توركیاش گەیاندووە

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی بە توركیاش گەیاندووە و دەشڵێت”هیچ گفتوگۆیەك بە بێ هەرێمی كوردستان لەپرسی نەوتدا سەركەوتوو نابێت”.

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرێمی كوردستان و توركیا پەیوەندیی بازرگانیی فراوانیان هەیە و لەهەمانكاتدا پرسی ئەمنی هاوبەشیشیان هەیە و لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا باس لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كرا بەو پێیەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی بە توركیاش گەیاندووە.

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی بە توركیاش گەیاندووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر له‌باره‌ى ڕاگرتنى گه‌شته‌كانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ده‌نگۆی ڕاگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، شه‌وى ڕابردوو فڕۆكەیەكی تایبەتی هێڵی ئاسمانی قەتەری…
Total
0
Share