لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار – سلێمانی لە گوندی ئاوەخێر رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر ئەتیکۆ و ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا هایلۆکس لە سەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان نزیک گوندی ئاوەخێر روویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتاکە کە بەئاڕاستەی کەلار هاتووە گیانیان لەدەستدا و شۆفێرەکەشی برینداربوو.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تیمەکانی هاتووچۆ لە سەر رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە و نرخی نەوتی دابەزاند

بابەتی دواتر

بانکی نێودەوڵەتی پشتیوانی خۆی بۆ رێکارەکانی حکومەتی عێراق راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share